پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەرچوانی بەشی پزیشكی ددان و پزیشكی دەرمانساز لە زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و دەرەوەی عێراق، دەتوانن لە سبەینێوە بە مەبەستی دامەزراندنیان فۆرم پڕبكەنەوە.
فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەرگای دامەزراندنیان كردووەتەوە بۆ دەرچووانی كۆلێژی بەشە پزیشكییەكانی ددان و دەرمانسازی ساڵی 2018_2019 لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەی عێراق.
فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی دەشڵێت پاش دامەزراندنیان، دەرچووی ئەو بەشە پزیشكییانە بەگوێرەی پلەبەندی پزیشكی بەسەر ناوچەكاندا دابەشدەكرێن.