چوار تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهەماهەنگی نێوان دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی و دەزگای دژەتیرۆری عێراق، تواندراوە چوار تیرۆرست لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکرێن کە کاری

بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (27-12-2023) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهاوکاری دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی و لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراقدا، تواندراوە تۆڕێکی تیرۆرستی دەستگیربکرێن کە پێکهاتوون لە چوار کەس و چالاکی مەترسیداریان ئەنجامداوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “ئەو تیرۆریستانە بەشدارییان لە زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکاندا کردووە، دیارترینیان بەشدارییان لە هێرشەکەی سەر بنکەی سپایکەر کردبوو، جگە لە تەقاندنەوە و گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و کاری خۆکوژی لە بەغدا، ئەم گرووپە پێشتر بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆدەرچووبوو”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا