پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵایەک لەدژی تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتی دەجوڵێنێت، ئەویش بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “تەواوی بەڵگەکانمان لەسەر تورکیا بردووەتە دادگای نێودەوڵەتی و داوای 34 ملیار دۆلار قەرەبوو لەو وڵاتە دەکەین”.
وەزیری نەوتی عێراق هۆکاری سکاڵاکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی نەوتی کەرکوک بەبێ ئاگاداری عێراق و بە خاکی تورکیادا گواستراوەتەوە بازاڕەکانی جیهان و فرۆشراوە.
بەوتەی ئیحسان عەبدولجەبار، چاوەڕێدەکەن دادگا بەشێک لەو پارەیە بداتە عێراق و ئەوەشی وەک مافی کۆمپانیاکان وەسفکردووە، نەک کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دابنێ.