رێزان شێخ دلێر: پارتی خۆی دەناسێت بۆیە لە فرە بازنەیی دەترسێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، پارتی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شەڕ‌ی دنیای كرد بۆ ئەوەی سیستمی دەنگدان لە عێراق بكرێت بەفرە بـازنەیی، بەڵام لەئێستادا بە پێچەوانەوە شەڕ دەكات تا سیستمی یەك بازنەیی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت.

رێزان شێخ دلێر، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رایگەیاند: پارتی هەموو كات پاساوی خۆی هەیە بۆ هەموو ئەو كارانەی دەیكات و پارتی لە هەرێمی كوردستان و تەنانەت لە عێراقیش بەو حزبە ناسراوە كە چی لەبەرژەوەندی خۆی بێت ئەوە دەكات، بەڵام كاتێك بەژەوەندییەكانی دەكەوێتە مەترسییەوە هانا بۆ میللـەت دەبات و دەیەوێت ئەو پرسە حزبیانە بەنیشتمانیی بكات.

وتیشی: پارتی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شەڕ‌ی دنیای كرد بۆ ئەوەی سیستمی دەنگدان لە عێراق بكرێت بەفرە بـازنەیی، بەڵام لە ئێستادا بەپێچەوانەوە شەڕ دەكات تا سیستمی یەك بازنەیی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، كە بێگومان ئەوەش لەپێناو درێژەدانە بە ساختەكارییەكانی لە هەڵبژاردن، كە بەدڵنیاییەوە بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان فرە بازنەیی باشترەو خەڵك دەتوانێت نوێنەری خۆی لەو بازنەیە هەڵبژێرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: یەك بازنەیی لە هەڵبژاردنەكانی پێشووشدا تەنها لەبەرژەوەندی پارتی بووەو زیانی زۆری بەحزب و لایەنەكانی دیكە گەیاندوە، بۆیە ئەگەر پارتی بڕوای بەخۆی هەیە و دڵنیایە كە دەنگەكانی دەنگی راستەقینەن و كەسی مروودی تێدانیە، نابێت لە فرە بازنەیی بترسێت و دەبێت ئەویش وەك لایەنەكانی دیكە قورسایی هێزو سەنگی خۆی بزانێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا