یەكێتی رێگری لە قاچاخچێتی دەروازە سنورییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە ماوەی رابردودا پرسی قاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەكان زۆرترین مشتومڕی لێكەوتەوە، بەتایبەت بەشێك لە پەرلەمانتاران كۆی كارەكانیان بۆ ئەو پرسە تەرخان كردبوو، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش ئاماژە بەوە دەكات لە مەرزی باشماخ قاچاخچێتی راگیراوە.

هەرێمی كوردستان خاوەنی چەندین دەروازەی فەرمی و نافەرمییە، بە وتەی بەشێك لە پەرلەمانتاران لەو دەروازانەوە كاری نایاسایی و قاچاخچێتی دەكرێت، بەجۆرێك رۆژانە بە دەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەبێ ئەوەی بە پشكنین و كوالێتی كۆنتڕۆڵدا بڕۆن دێنە شارەكانی هەرێمەوە ئەوەش بە زیان بۆ هاوڵاتیان كۆتایی دێت و زۆرێك لەو خۆراكانەی بەوشێوەیە دێن خراپ و بەسەرچوون.

هەفتەی رابردوش حكومەتی هەرێم هەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد تاوەكو بەداواداچون بۆ گرفت و كێشەی دەروازە سنوورییەكان بكەن لە پێناو ڕێگریكردن لە هەر سەرپێچی و كارێكی نایاسایی كە لەو دەروازانە ئەنجام بدرێت.

پێشتریش زۆرێك لە پەرلەمانتارانی پارتی باسیان لەوە دەكرد لە سنوری یەكێتی قاچاخچێتی هەیەو ئەو حزبە رێگەنادەن دەروازە سنوورییەكان لەژێر دەستی حكومەت بێت.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: لە مەرزی باشماخ قاچاخچێتی راگیراوە

بەڵام ئێستا ئەوەی بەدی دەكرێت یەكێتی لە سنوری خۆیەوە دەیەوێت كۆتایی بەو كارە نایاساییانە بهێنێت و رێگە لەو كەسانە بگرێت كە بەو كارە هەڵدەستن، پەرلەمانتارانی ئەو حزبەش باس لەوە دەكەن پێویستە كۆی كاری دەروازەكان رێكبخرێنەوە، چونكە ناكرێت لە هەندێك شوێن قەدەغە بكرێت و هەندێك شوێنی دیكەش وەك خۆی بمێنێتەوە.


لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، وەك یەكێتی و فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ ئەوەدان چاكسازی لەسەر سەرجەم سێكتەر و بەشەكانی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت ، چونكە یەكێتی و تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم خاوەنی بیرۆكەی پرۆژە یاسای چاكسازین.

دەشڵێت “گرنگە كۆی دەروازە سنورییەكان رێكخستنەوەیان بۆ بكرێت لەپێشی هەموویانەوە دەروازی ئیبراهیم خەلیل كە گەورەترین دەروازی سنورییەو كەس ئاگادار نییە داهاتەكەی چەندە” .

ئاماژەی بەوەشكرد، گەورەترین دەروازەی هەرێم ئیبراهیم خەلیلە ئەگەر قاچاخچێتی لە سەدا ١٠ لە سنوری باشماخ هەبێت ئەوا سەدا ٨٠ ی لە سنوری حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیلە و پێویستە چاكسازی بنەڕەتی لەو دەروازانە بكرێت.

ئەوەی بەدی تێبینی دەكرا بەدرێژایی ماوەی رابردوو بەشێك پەرلەمانتارانی پارتی باسیان لەوەدەكرد لەسنووری یەكێتی قاچاغچێتی هەیەو رێگەنادەن دەروازە سنوورییەكان لەژێر دەستی حكومەت بێت، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دڵنیایی دەدات لەوەی لە مەرزی باشماخ كۆتایی بە قاچاخچێتی هێنراوە.

 

هاوڵاتیان بەگرنگییەوە لە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ كۆتایهێنان بەقاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەكان دەڕوانن و بە پێویستیشی دەزانن پارتیش كاری بكات تاوەكو رێگری لە قاچاخچێتی بگیرێت


ئێستان هاوڵاتیان بەگرنگییەوە لە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ كۆتایهێنان بەقاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەكان دەڕوانن و بە پێویستیشی دەزانن پارتیش كاری جددی بكات تاوەكو لە هەموو دەروازەكانەوە رێگری لە قاچاخچێتی بگیرێت و دەروازە سنوورییەكانی لای خۆی بگەڕێنێتەوە دەست حكومەت.

ئەگەر قاچاخچێتی لە سەدا ١٠ لە سنوری باشماخ هەبێت ئەوا سەدا ٨٠ ی لە سنوری حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیلە

عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆلەتیك پرێسی راگەیاند، دەروازە سنورییەكان موڵكی خەڵكی كوردستان و حكومەتن، قاچاخچێتی لەهەر دەروازەیەك تاوانێكی گەورەیە، هەر لایەك دەستپێشخەری بكات لە ئەنجامدانی چاكسازی لە سنوری خۆی ئەوە جێگەی دەستخۆشییە.

دەشڵێت “ئەگەر چاكسازی لە سنوری یەكێتی بكرێت و لە سنوری پارتی نەكرێت ئەوە دەبێت پارتی گلەیی لە خۆی بكات كە حوكمڕانی ئەم وڵاتە زۆرینەی لای ئەوەو بانگەشەی چاكسازیش دەكات، بەڵام لە خۆیەوە دەستپێناكات، بەهیواین ئەو چاكسازیەی باسی دەكەن تەنها دروشم نەبێت و كردار بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا