پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانی عێراق بە ئامادەیی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق تاوتوێی دۆسیەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لەبارەی سێ تەوەرەوە کۆدەبێتەوە.
بەپێی خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان، بڕیارە بەشێک لە پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی بخۆن، بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان.
سێیەم تەوەری کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە پرسی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کە بە ئامادەیی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی تاوتوێ دەکرێت.