پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ خوێندنەوەی چەند پرۆژە یاسایەك.

بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات، بۆ دانیشتنی ژمارە 4 ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لە كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی7_6_2022.

بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی پەرلەمان بریتیە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە.

1. پێشنیازە یاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆركردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (18)ی ساڵی 2008 ی هەمواركراو.

2. پێشنیازە یاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (76)ی ساڵی 1983.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا