پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی گەورەترین کارەساتی سروشتی بووینەتەوە و باری لەناکاوی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەردۆغان نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاد لە سێ هەزار و 549 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، ژمارەی بریندارانی بومەلەرزەکە بەرزبووەتەوە بۆ 22 هەزار و 168 کەس و تا ئێستا زیاد لە هەشت هەزار هاوڵاتی ڕزگارکراون.
جەختی لەوەش کردەوە، هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ بۆ ڕزگارکردنی زیان لێکەوتووان و تا ئێستا پێنج هەزار کامەندی تەندروستیمان ناردووەتە ناوچە زیانلێکەوتووەکان و چەند فڕۆکەیەکیشمان تەرخانکردووە بۆ گواستنەوەی هاوکارییەکان.
ئاشکراشی کرد، 54 هەزار خێمە ڕەوانەی شوێنە وێرانبووەکان کراون و پشتیوانی خێرایان پێشکەش دەکرێت، وتیشی، وەک هاوکاری سەرەتایی 100 ملیار لیرەمان ناردووە بۆ زیانلێکەوتووان.