گەریلا كوژرانی 13 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی بەرپەرچدانەوەیان، 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون، كە چوار كەسیان سەرباز و نۆ كەسیان چەتەن، دەشڵێت: چالاكییەكانیان بەرامبەر هێرشەكانی سوپای توركیا بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، لەبارەی چالاكییەكانی بەرپەرچدانەوەیان لەنێوان ڕۆژانی 23 بۆ27 ی ئەم مانگە، كە لە بەرامبەر سوپای توركیا و بەكرێگیراوەكانی ئەنجامیان داوە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ئێمە بە سەختی بەردەوامە و لە زۆریەك لە هێرشەكان، گەلەكەمان دەكرێنە ئامانج و شەهید و برینداری مەدەنی لێدەكەوێتەوە، هەروەها، زیانی ماددیش بەر هاوڵاتیان دەكەوێت و لە بەرامبەر ئەم هێرشە دڕندانەیەدا، لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا، گەلەكەمان و دەستكەوتەكانی لە هەموو بارودۆخێكدا دەپارێزین.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا، لە بەرامبەر هێرشەكانی سوپای توركیا لە 23 بۆ 27ی تشرینی یەكەم، چالاكیی بەرپەرچدانەوە لە ناوچە داگیركراوەكان بەڕێوەچوو و لە ئەنجامی ئەو چالاكییانەدا، چوار سەربازی سوپای توركیا و نۆ چەتە كوژران، لەو چالاكییانەدا ئۆتۆمبێلێك و چەكێكی جۆری A-4 و چەكێكی بۆمب هاوێژ تێكشكێندراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا