پۆڵەتیک پرێس
ماسی یەکێکە لەخواردنە تەندروستەکان، دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ئۆمێگا3، ئۆمێگا 3یەکێکە لەو ترشە چەوریانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و دڵ هەیە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
بەپێی ڕێنمایی پزیشکەکان پێویستە بەلایەنیکەمەوە هەفتەی دووجار ماسی بخورێت، بەتایبەتی ماسیە چەورەکانی وەک سەلەمون، سەردین و تونە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3 یان تێدایە.
باشترین جۆرەکانی ماسی بۆ تەندروستی:
-سەلەمون
یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی ماسی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و ماددە سوودبەخشەکانی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی.
-ماکریل
دەوڵەمەندە بە چەوریە تەندروستەکان سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.
-سەردین
یەکێکە لەو ماسیە چەورانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان.
-تونە
ماسی تونەی فرێش یان لەقتونراو هەردووکیان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و بەرگری لەش بەهێزدەکەن.