پۆڵەتیک پرێس
ژەمی ئێواران یەکێکە لە ژەمە سەرەکیەکان و نابێت دەست بەرداری بین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێکی سەرەکیە بۆ زیادبوونی کێش و تێکچوونی خەو.
بەشێوەیەکی گشتی هەمووان دەزانن خواردنەوە کافاینەکانی وەک قاوە و چا هۆکارێکن بۆ خەو زڕان، بەڵام ئەوە نازانن کە هەندێک خواردن هەن هاوشێوەی ئەوان و پێویستە پێش کاتی خەوتن نەخورێن.
ئەو خواردنانەی پێویستە پێش خەوتن نەخورێن:
-تەماتە
تەماتە یەکێکە لەو خواردنانەی یارمەتی بەرهەمهێنانی ترشە ئەمینیەکان دەدات کە وا لە مێشک دەکات چالاک بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خەو زڕان.
-قەرنابیت و برۆکلی
سەوزەواتەکان بەشێوەیەکی گشتی تەندروستن و کالۆریان کەم تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە لە ئێواراندا نەخورێن چونکە دەبنە هۆی دروستبوونی غازات.
-شوکولاتەی بەشیر
وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت و ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە وادەکات لەکاتی خۆیدا خەوت لێنەکەوێت.
-بەهاراتەکان
خواردنی بەهاراتەکان لە ئێواراندا هەستی تینویەتی زیاد دەکەن و دەبنە هۆی تێکچوونی خەو.
-پەنیرەکان
پێویستە پێش خەوتن نەخورێن، چونکە دەوڵەمەندن بە چەوری و قورسە بۆ هەرس کردن کاتێکی زۆریان دەوێت.
-نانی سپی
نانی سپی ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی ئەنسۆلین، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بۆیە باشترە لە ئێواراندا نەخورێت.