لەبیرکردن ئەرکەکانی مێشک باش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی میسری سودەکانی لەبیر کردنی ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا وتی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی مێشک و توانای بیرکردنەوە باش دەکات، لەو کاتانەی دەتەوێت زانیاری بەدەست بهێنیت.

پزیشکی میسری مەجدی بەدران پسپۆڕ لە بواری هەستیاری و بەرگری لە جاوپێکەوتنێکدا وتی، لەبیر کردن یارمەتی پاککردنەوەی مێشک دەدات لە زانیاری کۆن و ناپێویست و ئازاربەخش، هەروەها یارمەتیت دەدات گەشبین بیت لە ژیان.

ئاماژە بەوەش دەدات، ئەوانەی درەنگ شتەکان لەبیر دەکەن یاخود لەبیرکردم قورسە بۆیان، ئەگەری توشبوونیان بە خەمۆکی و شۆکی دەروونی زۆرە.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، نەبوونی ئۆکسجین لەو نەخۆشانەی هەستیارییان هەیە، دەبێتە هۆی هیلاکی و پوکانەوەو هەوکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی یادەوەری مرۆڤ.

وتیشی ئەگەر هاتوو دۆخی هەستیای چارەسەر نەکرا، دەبێتە هۆی ئۆکسانی مێشک و دڵەڕاوکێ، دەبێتە هۆی ئەوەی لەبیر کردن قورس بێت.

ئەو پزیشکە وتی، سترێس دەبێتە هۆی لاوازبوونی یادەوری و نەمانەوەی زانیاری لە مێشکدا، بۆیە باشتر وایە لە ڕێگەی وەرزش کردن یاخود هەرشتەک کە ئارامت دەکات مێشکت پاک بکەیتەوە، ڕێگە لەو بارودۆخە بگریت.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو کەسانەی بەباشی ناخەون، ناتوانن بە باشی سەرنج بدەن یاخود ئەو کەسانەی ئەلکهول دەخۆنەوە سەرنج لە دەست دەدەن هەندێک کات و هاوسەنگیان لە دەست دەدەن ئەمەش دەبێتە هۆت لە بیر کردن.

پزیشکەکە داوای دەکات، گرنگی بەو خواردنانە بدرێت، کە ڕێژەیەکی باش لە ڤایتامین سی و بی یان تێدایە، لەگەڵ ئەو خواردنانەی بە دژە ئۆکسان دەوڵەمەندن، یاخود ئەو یارییانەی مێشک چالاک دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا