وەزیری پێشووتری دارایی عێراق سزا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای كەرخی بەغدا لەسەر سكاڵایەكی دەستەی دەستپاكی و بەتۆمەتی گەندەڵی، فەرمانی زیندانیكردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ رافع عیساوی وەزیری پێشوتری دارایی عێراق دەركرد.

سەرچاوەیەكی دادوەری لە دادگای كەرخی بەغدا ئاشكرایكرد، رافع عیساوی وەزیری پێشوتری دارایی عێراق لەلایەن دەستەی دەستپاكی بە گەندەڵی تۆمەتباركراوە، بەوهۆیەوە دادگا بڕیاری دوو ساڵ زیندانیكردنی لەسەر ئەو سكاڵایە بۆ دەركردوە.

رۆژی 16_6_2020، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، رافع عیساوی خۆی چوەتە بەردەم دادگا و داوای پێداچونەوەی بڕیارەكانی دادگای تایبەت بەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراوە كردوە، دادگاش بڕیاری راگرتنی بۆ ناوبراو دەركردوە تا ئەو تۆمەتانەی لەسەری بون ساغ دەكرێنەوە.

پێشتر عیساوی بەشێوەی (غیابی) لەسەر ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی لەو كاتەدا كە وەزیری دارایی بوە، فەرمانی زیندانیكردنی بۆ دەرچوە، بەڵام لەكاتی تانەلێدان لە بڕیارەكە جارێكی دیكە دادگا پێداچونەوە بە بڕیارەكانیدا دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا