پۆڵەتیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەروازەی سێمالكا لە نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان جارێكی تر بە فشاری ئەمریكا دەكرێتەوە.
ماتیو بیرل، جێگری نێردەی ئەمریكا تایبەت بۆ سوریا لە شاری قامیشلۆ لەگەڵ بەرپرسانی خۆبەرێوەبەری باكور و خۆرهەڵاتی سوریا كۆبووەوە و راگەیاند، ئەمریكا كار دەكات بۆ ئەوەی جارێكی تر دەروازەی سێمالكا لە نێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان بكرێتەوە.
جێگری نێردەی ئەمریكا جەختی كردەوە، هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا دەمێننەوە بۆ بەردەوامی شەری “تیرۆر” و پشتیوانی سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابوری لە ناوچەكە.