پۆڵەتیک پرێس
بەگشتی و لەهەموو جیهاندا ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، ئازاری پشت چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوە پزیشکیەکان هۆکارە دیارەکانی ئازاری پشت دەخەنەڕوو.
هۆکارە دیارەکانی ئازاری پشت:
-بێهێزی و کەمی جوڵە
-دانیشتن بۆماوەیەکی درێژ
-هەڵگرتنی کەلوپەل بەشێوەیەکی هەڵە
-هەڵگرتنی کەلوپەلی قورس
-لەپێکردنی پێڵاوی نەگونجاو و پاژنە بەرز
-قەڵەوی
ئەمانە هۆکارە دیارەکانی ئازاری پشتن ئەگەر بە تەندروست و ئاگاداریەوە هەڵسوکەوت بکرێت هەروەها پشووی لەسەر بدرێت چارەسەر دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا دەکرێت چەندین نەخۆشی جیاواز و درێژخایەن هۆکاربن بۆ ئازاری پشت، لەوکاتەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.