پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند، کۆمپانیایەک نرخی دەرمان لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم گران دەکات.
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه له ئێستادا له كوالێتی كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نده‌رێكی ئاشكرا خراوه‌ته ڕوو بۆ دابینكردنی ستیكه‌ری ده‌رمان.
گەزنەیی لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە دەستەی دەستپاکی هەرێم ئئگادار دەکاتەوە، دەشڵێت سکاڵا لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆمار دەکەین.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
کۆمپانیایەك نرخی دەرمان لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم گران ئەكات
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی
بەڕێز: دەستەی دەستپاکی هەرێم
بابەت: ئاگادارکردن
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه له ئێستادا له كوالێتی كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نده‌رێكی ئاشكرا خراوه‌ته ڕوو بۆ دابینكردنی ستیكه‌ری ده‌رمان.
له ماوه‌كانی ڕابردوودا ئه‌م ته‌نده‌ره لای كۆمپانیایه‌ك بووه و كۆمپانیاكه بۆ سێ ستیهرك و (٢٠)سه‌نتی هه‌ژمار كردووه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردن و تێڕامانه له ئێستادا هه‌مان ستیكه‌ر و به هه‌مان كوالێتی پێشووتر دراوه به كۆمپانیایه‌كی دیكه كه بۆ هه‌ر ستیكه‌رێك و (٦٠) سه‌نت وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش بێشك، له ئه‌نجام و له‌سه‌ر ئاستی گشتی ده‌بێته هۆی گرانبوونی نرخی ده‌رمان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
به شێوازێكی دیكه هه‌ر جۆرێكی ده‌رمان نزیكه‌ی ٦٠ سه‌نت ده‌چێته سه‌ر نرخه‌كه‌ی، و ده‌ره‌نجامیش هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌رپرسیارێتی گرابوونی ده‌رمان- به‌هۆی ته‌نده‌رێكی كه‌سییه‌وه- له ئه‌ستۆ بگرن چونكه دابینكردنی هه‌زار ستیكه‌ر پێشتر به (١٧)$ دۆلار دابین ده‌كرا، و ئێستا هه‌مان ڕێژه، تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته (٥٠٠) دۆلار؛ به جۆرێكی دیكه یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر تێچووه‌كه‌ی (١٧٠٠) دۆلار بووه، و له مه‌ودوا ده‌بێته (٥٠) هه‌زار دۆلار- ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هاووڵاتییان. بۆیه داواكارین له به‌ڕێزتان له پێناو مافی گشتی به ئه‌ركی خۆتان هه‌ڵبستن و به پێیی یاسا ڕێگه له‌و كاره‌ساته مرۆییه بگرن له هه‌رێمی كوردستان.