وەزارەتی دارایی: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 200 ملیارەكە دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەدوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

سەرچاوەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رێكارەكانی ناردنی پارەكە تەواو بووەو بە دڵنیاییەوە لە دوو رۆژی داهاتوودا پارەكە دەگاتە هەرێم.

بەپێی رێككەزتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەی گشتی 2021، پێویستە عێراق مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ بەغدا بنێرێت.

ماوەی چەند مانگێكە ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم دواكەوتووە، بەهۆی ئەوەشەوە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بە سستی بەڕێوە دەچێت.

پێشتر چەندجارێك بەرپرسای هەرێم باسیان لەوەكردووە، ئەگەر بەغدا ناردنی ئەو پارەیە رابگرێت ئەوا ناچارن بەشێوەی لێبڕین موچە دابەش بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا