پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئەنجامی بەدواداچونەکانی لیژنە هاوبەشەکان لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) دەست بەسەر بڕێک خواردندا گیراوە کە بۆ رۆژانی پێشوتر ئامادەکراوە و خاوەنی شوێنەکان بەنیازبون بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکەنەوە.
لەوبارەیەوە باوان عەبدولڕەحمان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە دووەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بەردەوامە و ئەمڕۆش لە ئەنجامی بەدواداچونەکانی لیژنەکان لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) دەست بەسەر بڕێک خواردندا گیراوە کە بۆ رۆژانی پێشوتر ئامادەکراوە و خاوەنی شوێنەکان بەنیازبون بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکەنەوە.
وتیشی، “بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا بڕیار دراوە کە سەوزە قەدەغەبکرێت، بەڵام بەشێک لەخاوەن شوێنەکان کەلەرم و قەڕنابیتیان لەئامادەکردنی زەڵاتەدا بەکارهێناوە و لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو سەوزە و خواردەمەنیانەی دەستی بەسەرداگیراوە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”.