پۆڵەتیک پرێس
شەربەتی گێزەر یەکێکە لەو خواردنەوانەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە شەربەتی گێزەر چارەسەری کێشەکانی قژ دەکات.
شەربەتی گێزەر یارمەتی شێدارکردنەوەی قژ دەدات و لە وشکبونەوە دەیپارێزێت، یارمەتی دەردانی ئەو ئەنزیمانە دەدات کە یارمەتی تەندروستی پێستی سەر دەدەن، ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی پارێزگاری لە تەندروستی قژ دەکات و بەهێزی دەکات.
شەربەتی گێزەر چەندین سوودی تەندروستی دیکەی بۆ جەستە و پێست هەیە، پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت و ڕێگری توشبوون بە هەوکردنەکانی پێست و ئەکزیما دەکات، بەرگری لەش بەهێز دەکات و تەندروستی چاو دەپارێزێت، رێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان و ڤیتامینەکانی تێدایە بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیەکان بەهێز دەکات.