پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان داوا لە هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: “تكایه هه‌موو خوێندكاران كچ و كوڕ و ڕۆڵه‌ى ئێمه‌ن، توندوتیژیان له‌دژ به‌كارمه‌هێنن، چونكه بۆ داواى مافه‌كانیان چونه‌ته سه‌رشه‌قام”.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فراکسیۆنی یەکێتی داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد، توندوتیژی دژی خوێندکاران و خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن، داواشی کرد، خوێندکاران بە ئارامی خۆپیشاندان بکەن تا رووداوی نەخوازراو روونەدات.
ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بۆ رۆژی سێیەم لەسەریەک، خوێندکاران بەردەوامن لە خۆپیشاندان دژی بڕینی دەرماڵەکانیان.