جەمیل بایك: ئیتر گەلی كورد سەبری نەماوە ئۆجەلان لە زینداندا بێت

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە رایگەیاند، كات كاتی ئەوەیە كە عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بكرێت، چونكە چیتر گەلی كورد سەبری نەماوە ئاپۆ لە زینداندا بێت.

جەمیل بایك هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە بە ئاژانسی هەواڵی فورات نیوزی راگەیاند، گەلی كورد لەو بڕوایەدایە كە تا ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا بێت، ئەویش لە زینداندایە و لەژێر فشاری قڕكردندایە، هێشتنەوەی ئاپۆ لە زینداندا،لە مێشك و دڵی كورددا بارێكی قورسە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گەلی كورد ئیدی نایەوێت لەژێر ئەم بارە گەورەیەدا بێت، بەڵكو دەیەوێت ئەو بارە لەسەر شانی هەڵگرێت رزگاری ببێت.
بایك جەخت لەوەدەكاتەوە، تاوەكو ئۆجەلان ئازاد نەبێت چارەسەری بەدی نایەت و كورد نابێتە خاوەن ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی.

هەروەها باس لەوەدەكات، ساتێك یان رۆژێك نییە كە ئۆجەلان لەسەر رێبازی خوڵقێنەر قوڵ نەبووبێتەوە و بیری لێنەكردبێتەوە، لە ژیاندا هەمیشە بە بەرپرسیارێتی و جددی رووبەرووی كێشەكان بووەتەوە.

جەمیل بایك دەشڵێت، “قەرزداری ئەوەین كە دەبێت ئاپۆ ئازاد بكەین، ئازادی ئاپۆ ئازادی گەلی كوردە”.

زیاتر لە 20 ساڵە دەوڵەتی توركیا عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی دەستگیركردووەو لەوكاتەوە لە دورگەی ئیمرالی لە زیندانە، تەواوی ئەو هەوڵانەشی لەماوەی رابردودا بۆ ئازادكردنی دراون سەری نەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا