پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە خوێندکاران بەمەبەستی داواکردنی دەرماڵەکانیان دەرگای سەرەکی زانکۆی سلێمانییان داخست و نەیانهێشت دکتۆر و مامۆستایان بچنە ناو هۆڵەکانی خوێندنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، لە ئێستادا ژمارەیەکی دیکەی خوێندکار شەقامی مەلیک مەحمودیان گرتووە و رێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان نادەن.
جێی باسە ئەم خوێندکارانە داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەن و دەڵێن، “هەتا دەرماڵەکانمان بۆ نەگەڕێننەوە واز لە خۆپیشاندان ناهێنین و بەردەوام دەبین”.
دوێنێ یەکشەممە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ مەبەستی داواکاری گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەستیپێکرد.