پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندام پەرلەمانی پێشوو موختار موسەوی ئەمڕۆ شەممە جەختی کردەوە، هەژاری لە عێراقدا بە چارەنووسێکی نادیار ماوەتەوە، لە ساڵی 2021دا، هەژاران زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
موسەوی وتی، قەیرانی ئابوری لە وڵاتدا بەرەو خراپتر ئەڕوات اەگەر بێتو، حکومەت چارەسەرێکی باشی بۆ نەدۆزێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دابەزینی ئابوری بۆ ئاستێکی خراپ لە ساڵی 2021دا، بەهۆی گۆڕانکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە بوو، وتیشی ڕێژەی هەژاری بەهۆی کاریگەری ئابورییەوە زیاتر دەبێت.
ڕوونیشی کردەوە، ملیۆنان عێراقی بە هۆی سیاسەتی ئابوری حکومەتەوە، توشی هەژاری بوون.