هەوڵەكان بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی چڕدەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
بەشێك لەلایەنە سوننییەكانی عێراق، هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە، ئەوەش لەپێناوی دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

بەقسەی محەمەد خالیدی وتەبێژی پەرلەمانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستە لایەنە سوننییەكان، لەماڵی قاسم فەهدوی پەرلەمانتار كۆبوونەوەیەكیان كردووەو تاوتوێی دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسیان كردووە.

هەر بەقسەی محەمەد خالیدی، لەكۆبوونەوەكە لایەنە سوننییەكان جەختیان لەبەردەوامی هەوڵەكان كردووەتەوە، بۆ ئەوەی 110 واژوو كۆبكەنەوە، كە ئەو ژمارە واژووە پێویستە بۆ ئەوەی لەپەرلەمان بەفەرمی ئەو پرسە تاوتوێبكرێت.

ماوەیەكە لایەنە سوننییەكان دەستیان بەهەوڵ كردووە، بۆ ئەوەی محەمەد حەلبوسی لەپۆستەكەی دووربخەنەوە، ئەوەش بەهۆی ناڕازیبوونیان لەسیاسەتەكانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا