عێراق 17 هەزار پارچەی شوێنەوار لەئەمریکادەهێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ڕۆشبیری و گەشتوگوزاری عێراق ئاشكرای كردووە، عێراق سەرکەوتوبوە لەگەڕاندنەوەی 17 هەزار پارجە شوێنەوار لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو پارچە شوێنەوارەكانیش بەو فرۆكەیە دەهێنرێنەوە كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەئەمریكاوە بۆ عێراق پێی دێتەوە.

وەزیری ڕۆشبیری و گەشتوگوزاری عێراق ڕایگەیاندووە، بەهەوڵی وەزارەتەكانی رۆشنبیریی و دەرەوە و باڵیۆزی عێراق لەواشنتن توانیمان رەزامەندی ئەمریکا وەرگرین بۆ هێنانەوەی 17 هەزار پارجە شوێنەوار.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئەلدەستور، ئەمڕۆ چوارشەممە28ی تەمموز حەسەن نازم وەزیری ڕۆشبیری و گەشتوگوزاری عێراق ڕایگەیاندووە، بەهەوڵی بەهەوڵی وەزارەتەكانی رۆشنبیریی و دەرەوە و باڵیۆزی عێراق لەواشنتن توانیمان رەزامەندی ئەمریکا وەرگرین بۆ گێڕانەوە 17 هەزار پارجە شوێنەوار پێشتر بەشێوەی نایاسایی برابونە ئەو وڵاتە.

وەزیری ڕۆشبیری و گەشتوگوزاری عێراق هیوای خواستووە بتوانین لەڕێگای باڵیۆزەکانەكانی عێراقەوە لەسەرتاسەری جیهاندا هەمان هەنگاو بنێین و سەرمایەی مێژویی عێراق بگێڕینەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی ئەو پارچە شوێنەوارییانەیان لەزانکۆی کۆرنێڵ وەرگرتۆتەوە.

بەوتەی وەزیری ڕۆشبیری و گەشتوگوزاری عێراق، ئەو پارچە شوێنەوارانە بەو فڕۆکەیە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە واشنتۆنەوە پێی دەگەڕێتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک