پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەو وشەیەی سەرەوە دەشێت لە جێگەیەكی تر هیچ بەها و قورسایی نەبێت تەنها و تەنها وشەی Stay واتا مانەوە یان مایەوە دەگەیەنێتـ بەڵام لێرەدا دەڵێن میسی مایەوە میسی دەمێنێتەوە كەواتە میلەكانی كاتژمێری تۆپی پێ بە پێچەوانەوە دەگەڕێنەوە بۆ دواوە ئەوەی كە بارتۆمیۆش ویستی شەرمەزاری مێژوو لە ناوی ئەوەوە بۆ نەوە دوای نەوەی تۆمار نەكرێت پێ دەچێت هات بێتە دی.
ڕادیۆی كۆرتوی ئەرجەنتینی لە زاری خۆرخێ باوك و بەڕێوەبەری كاروباری میسییەوە بڵاوی كردەوە: (نامەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە بچمە نێو دادگاوە واز بهێنە باوكە دەمێنمەوە).
ئەوە وتەی میسی بووە بۆ باوكی ئیدی پێ دەچێت پاش 10 ڕۆژ كۆتایی بەو قەیرانە بێت كە جیهانی بە هۆیەوە سەرقاڵ كرد بووە ئیدی Google ش كەمێك پشوو دەدات و گەڕیدەكان لە سەر ویزەرەكەی كەمێك هێورتر دەبنەوە، چونكە پێ دەچێت قەیرانەكە بە كۆتا هات بێت بەوەی كە لیۆ بە باوكی ڕاگەیاندووە كە ئەو نایەوێت لەگەڵ ڕۆح و قەوارەی خۆی كە بەرشەلۆنەیە و ماوەی 20 ساڵە پێكەوەن بچنە بەردەم دادگا.
ڕادیۆ ناودارەكەی ئەرجەنتین ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە كەوا ئیدارەكەی بارتۆمیۆ بە هەموو شێوەیەك دەیەوێت لیۆ بمێنێتەوە هەر بۆیە بڕیاری 700 ملیۆنەكەیان كردووە بە پاساو تا ئەستێرە ناوازەكەیان لە دەست نەبێتەوە ئەمەش وای كردووە باوكی میسی بە جۆرێك لە جۆرەكان ئەوە بدركێنێت كە لیۆ لە بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت تا هاوینی داهاتوو ئیدی ئەو كات كۆتایی بۆندەكەی پێ دەچێت بە خۆڕایی ڕوو لە یانەیەكی تر بكات.
دانەر ئەسڵان