یۆهان کرۆیف ، بیکاسۆکەی تۆپی پێ

بێگومان فکری یوهان کرۆیف ئەوە دەهێنێت کە چەندین کتێبی لەسەر بنوسرێت ، فکرێك لە دوایی خۆیەوە چەندین گفتوگۆی قوڵ و گەورەی لەسەر یاریزان و ڕاهێنەر و تاکتیك خستە ڕوو ، فکرێك لە ئاڵۆزیدا هیچی کەمتر نییە لە فکرێکی فەلسەفی و فیزیکی . هەر وەکو چۆن لە قووڵیدا خودی بەکار هێنەرەکانی دەگەیەنێتە ئەوەی بڵێت فەلسەفەیەکی تەواو تەمومژاوییە . چونکە زمانی ئێمە و هەر ئەوەندەی پێدەکرێت لە ئاست فکری ئەودا . واتا ئەو زمانەی کە کرۆیف بەکاری دەهێنا خۆی لە خۆیدا پێویستی بە جارێکیتر شرۆڤەکردن و لێکدانەوەیەکی فەلسەفی ترە . لە لایەکی ترەوە ئاڵۆزی ئەم فەلسەفەیی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خاوەنەکەی قسەیڤ لەسەر کۆمەڵێک چەمکی فرەڕەهەند و گرنگ کردووە کە خۆی لە چەمکەکانی ( هۆش و هەست و ساکاری و جوڵەی زۆر و بۆشایی و تازەگەری ) …هد دەبینێتەوە قسەکردنێك نەك تەنها شۆك بووە بۆ بیریاران و توێر داڕێژان و ڕاهێنەران و چاو دێران و هاندەرانی سەردەمی خۆی ، بەڵکو چەکوشێکی گەورەش بوو بۆ گۆڕان کاری لە شێوازی یاریکردنی کلاسیك .
سەرەتا بۆ ئەوەی لە فکری ئەم بیرمەندە تێبگەین پێویستیمان بەوەیە کە خاڵی سەنتراڵی ئەم فکرەیە بزانین و ئەو بنەما سەرەکییانە بناسین کە فەلسەفەکەی لەسەری ڕاوەستاندووە کە ئەویش وەك لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد بریتیە لە ( هۆش و هەست وبۆشایی و جوڵەی زۆر و ساکاری )…هد بەلێتێگەیشتنی ئەم بنەمایانە تێدەگەیت بەبڕوایی کرۆیف تۆپی پێی کلاسیك تۆپی پێیەکی کامڵ نەبووە و چەندین پرسی لەبیر کردووە و لەژێر غوباری کۆمەڵێك تەرزی چەق بەستودا گیری خوارد بوو تەنها گرنگی بەوە داوە یاری بکەن یاخود سەرکەوتن بەدەست بێنن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا