پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گەریلاکانی پەكەكە، دوو ئەفسەری پسپۆڕیان لە ناوچەی تەندورەك كوشت و لە ئاكامی بەربوونەوەی زرێپۆشێكیش هەشت سەربازی دیكەی سوپای تورکیا مردن
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە: رۆژی 29 ی تەمووز سوپای توركیا، لە دەوروبەری گوندی ناڤرێی هەرێمی تەندورەك-ی ناوچەی بازیكی ئاگری، دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی كرد، كاتژمێر 2:30 یەكینەیەكی ئۆپەڕاسیۆنەكە لەلایەن هێزەكانمانەوە خرایە ژێر كۆنتڕۆڵ و لە نزیكەوە لێیاندرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، كاتێك سوپای توركیا ویستیان دەستوەردان لە ناوچەكەدا بكەن، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشیان كەوتە ناو دۆڵێكەوە و بەو هۆیەوە هەشت سەربازی سوپای توركیا مردن.