هەسەدە: وەڵامی توندمان دەبێت بۆ هێرشەكانی توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسەدە، بەڵێنی وەڵامێكی توند دەدات بەرامبەر هێرش ‌و بۆردوومانەكانی توركیا لە چەند رۆژی رابردوودا.

سەركردایەتیی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرش ‌و بۆردوومانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی توركیاوە بڵاو كردەوە.

لە بەیاننامەكەیدا، ئاماژە بەوەكراوە، كە ئەو بۆردوومان ‌و هێرشانەی توركیا، نەك بێوەڵام نابن، بەڵكو وەڵامێكی توندیان دەبێت بۆیان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوای هێرشەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر سەرێكانی ‌و گرێسپی، ناوچەكە بە نێوەندگیریی ئەمریكا ‌و ڕووسیا، كەوتە قۆناغی ڕاگرتنی شەڕەوە، بۆیە داوا لە ئەمریكا ‌و ڕووسیا دەكات، هەڵوێستیان لە بارەی ئەم هێرشانەی توركیاوە، ڕوون بكەنەوە.

هەسەدە لە كۆتاییدا، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شەهیدان دەكات ‌و جەختیش دەكاتەوە لەوەی، بە توندی وەڵامی هەموو بۆردومان ‌و هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركی فاشیست دەدەنەوە.

بەیاننامەكەی هەسەدە دوای ئەوە دێت لە دوو رۆژی رابردوودا، لە دوو بۆردوومانی جیای فڕۆكەكانی توركیادا بۆ سەر ڕێگای حەسەكە قامشلۆ ‌و تلتەمر، ژمارەیەك شەڕڤان شەهید و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا