پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە بڵاویكردەوە، کە هێزەکانیان لە ئاڤاشین دوو هێلیکۆپتەری سوپای تورکیان کردووەتە ئامانج، لە جولەمێرگیش زرێپۆشێکیان پێکاوە کە تێیدا نۆ سەربازی سوپای توركیان كوشتووە..
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئابی 2021 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لە باکوور و باشووری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە هەرێمی ئاڤاشینی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، دوو هێلیکۆپتەری جەنگیی سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن هێزەکانیانەوە پێکراوە.
هاوكات لەراگەیەندراوەكەی هەپەگەدائەوەشهاتووە، لە گەڤەری سەربە جولەمێرگ لە باکووری کوردستان، زرێپۆشیکی سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن هێزەکانیانەوە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نۆ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزادراون.