پۆڵه‌تیك پرێس:
عه‌لی باباجان، سه‌رۆكی پارتی “دیموكراتی و پێشكه‌وتن”ی ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا كرد.
عه‌لی باباجان، یه‌كێك له هاوڕێ دێرینه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ل نوێترین لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له ئه‌ردۆغان كرد و وتی “به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان ئێستا توركیا له ده‌ره‌وه‌ی خۆی دابڕێندراوه، له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌هۆی ئه‌ردۆغانه‌وه‌یه كه بوه‌ته هۆی شوره‌یی بۆ توركیا”.
عه‌لی باباجان به‌ته‌نزه‌وه باسی له ئه‌ردۆغان كرد و وتی “بیهێنه‌ره به‌رچاوت لهشوێنێكدایت كه 200 كه‌س دراوسێته، ده‌ڵێت هه‌مووان دوژمنی منن، ئه‌وه به‌واتای ئه‌وه‌یه كێشه‌كه له تۆدایه یان له 200 دراوسێكه‌تدا؟”.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن كه ڕكابه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا به جهختكردنهوهوه وتی “كۆتایی به‌و شوره‌ییه ده‌هێنین”.