نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی، سەركۆماری نوێی ئەو وڵاتە گەشتە تاران.

سەرۆكایەتی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندێك و بە سەردانێكی فەرمی گەشتە تاران.

باس لەوەشدەكات، شاندی یاوەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هەریەك لە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی پێكدێت.

دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی ئێران بڕیارە ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا ئیبراهیم رەئیسی وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران دەستبەكار بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا