پۆڵه‌تیك پرێس
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جوڵه‌پێكردنى هێزى پێشمه‌رگه له سنورى مه‌خمور ره‌تده‌كاته‌وه و ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت “ئێمه هیچ لیوایه‌كى پیاده‌ى سه‌ربه‌وه‌زاره‌تمان جوڵه پێنه‌كردووه”.
به‌پاساوی جموجوڵی داعش له چیاى قه‌ره‌چوغ، چه‌ند ڕۆژێكه بەشێک لە هێزەکانی سەر بە پارتی بۆ سنوری مەخمور و گوێر جوڵەیان پێکراوە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێك هەبێت بۆ ئەو جوڵە پێكردنە.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “ئێمه جێگۆڕكێمان به یه‌كه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌كردووه، به‌ڵام فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى شه‌ش كه سیروان بارزانییه، ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه له سنورى میحوه‌ره‌كه‌ى ئاڵ‌وگۆڕیان به هێزه‌كانیان كردووه بۆ رێخستنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى هێزه‌كانیان”.
به‌وته‌ى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له میحوه‌ره‌كان هێزى تێكه‌ڵاوى لێییه، ته‌نها هێزى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ڵنییه، به‌ڵكو هێزى زێره‌ڤانى و به‌رگرى فریاكه‌وتن و هێزه‌كانى 70 و 80 و هێزى لیواى پیاده‌ى وه‌زاره‌ت هه‌یه.
پێشتریش جه‌مال ئیمنیكی، سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، جوڵاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ مه‌خموور ڕاگه‌یاند.