پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامی قەزای شنگال دەڵێت، رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال، بووبەهۆی دروستكردنی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.
فەهد حامد، قائیمقامی قەزای شنگال بە وەكالەت، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە مانگی حوزەیران تا مانگی تەمموزی 2020 نزیكەی حەوت هەزار خێزان گەڕانەوە بۆ شنگال، بەڵام لەسەرەتای ئەمساڵەوە گەڕانەوەی ئاوارەكان راوەستا.
قائیمقامی قەزای شنگال وتی: هۆكاری نەگەڕانەوە ئاوارەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێككەوتنە سیاسی و بازرگانییەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا واژووكرا، لە كاتێكدا هیچ سودێكی بۆ شەنگال نەبوو.
قەزای شنگال لە باكوری رۆژئاوای موسڵ، دەكەوێتە چوارچێوەی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا و تێیدا تێكەڵەیەك لە كورد و ئێزدی و عەرەب بوونیان هەیە، ئەم قەزایە رووبەڕووی یەكێك لە خراپترین تاوانەكانی مێژوو بووەوە لەلایەن رێكخراوی چەكداری داعش، ئەوەبوو ساڵی 2014 لەلایەن ئەو رێكخراوە چەكدارییەوە كۆنتڕۆڵكرا و دواتر هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە سەروو هەمووشیانەوە پارتی كرێكارانی كوردستان كە رۆڵی سەرەكی گێڕا لە رزگاركردنی شنگال، بە چەند ئۆپراسیۆنێكی سەربازی توانیان قەزاكە ئازاد بكەن.
رۆژی 9ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو هەرێم و بەغدا لەسەر ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتنێكیان واژووكرد.