پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمموز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیهانی بە 74 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە رۆژی هەینی دوو دۆلار و 41 سەنت بەرزبووەتەوە.
بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی (تەكساس) بە 72 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەپێی پێشبینییەكان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەكات و بۆ 96 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز دەبێتەوە.
هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەكان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەكە و بەرهەمهێنانی ڤاكسین نرخی نەوتی بەرزكردەوە.