نرخی نەوت بەرزبوەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبووەوە و كۆتاییهێنا بە دابەزینەكانی چەند رۆژی رابردووی خۆی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 77 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك بە 119 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 1 دۆلار و 2 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێكی بە 116 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

شەوی رابردوو دوای ئەوەی بانكی فیدراڵیی ئەمریكا رێژەی سوودی بانكیی بە رێژەی 0.75% بەرزكردەوە، نرخی نەوت نزیكەی 2 دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ لەدوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە ئاراستەی خۆی گۆڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا