پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەڵێت، هەنگاوەكانی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە بەرەوتەواوبوون دەچن، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕی سێ ملیار دینارین كە وەزارەتی دارایی بیكات بە چەك بۆمان و بخرێتە سەرهەژماری بانكیمان بە مەبەستی تەواوكردنی بینای تایبەت بە كۆلیژەكە.
مهاباد كامل عبداللە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كۆتایی مانگی حوزەیران وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی نووسراوێكیان ئاراستەكردین كە لە چەند خاڵێكدا پێداویستییە سەرەكییەكانی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكیان بۆ ناردین، ئێمەش لیژنەیەكمان پێكهێنا بۆئەوەی بزانین چیمان هەیە و چیمان نیە لەو خاڵانە، بەشێكی ئەو داواكارییانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوایكردبوو ئامادەبوون.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە وتی: ئەوەی كێشەی سەرەكییە لەبەردەمماندا تەواوبوونی بیناكەمانە، بڕی پارەی بیناكەش لە وەزارەتی دارایی دابینكراوە كە بریتیە لە سێ ملیار و 600 ملیۆن دینار تەنها ئەوەی ماوە بكرێت بە چەك و لە گەنجینە خەرج بكرێت بۆمان، بە خەرجكردنی بڕەكە پارەكەش بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار لە ماوەی دوو مانگدا بیناكە تەواو دەبێت.