پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لێدوانی بۆ میدیاکان دا و ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17 ی حوزەیرانی 2021، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە دەسەڵاتی حکومەتە خۆجێیەکاندا نییە و پەیوەندی هەیە بە بازاڕی نێودەوڵەتی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە”.
لەبارەی هەوڵ و پێشنیارەکان بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی، ” هەر ڕێکارێک یاسایی و زانستی و کارگێڕی بێت ئێمە پشتیوانی دەکەین”.
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە بەجۆرێک هەرسێ جۆری نۆرماڵ و موحەسەن و سوپار 50 تا 100 دینار لە نرخەکەی زیادی کردووە.