پێشبڕكێكانی لۆمان بە بێ هاندەر

بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ڕێكخەرانی پێشبڕكێكانی “لۆمان 24” لە وڵاتی فەڕەنسا ئاشكرایان كرد كە بە داخەوەن بۆ ئەوەی ئەمساڵ پێشبڕكێی (كڵۆب دو لۆیست) ی ئۆتۆمۆبێلە خێراكان بە بێ‌ ئامادە بوونی تەماشاكەران و هاندەرانی شۆفێرە جیهانییەكانەوە بەڕێوە دەچێت.

بیار ڤۆن سەرۆكی یانەی پێشبڕكێكان لە فەڕەنسا ئاشكرای كرد كە ئەوان هیواخواز بوون دەسەڵاتی تەندروستی و ئەمنی وڵات ڕێگەیان بدات پێشبڕكێی ئۆتۆمۆبێلە 24 سەعاتییەكان ساز بكەن بە ئامادە بوونی هەوادارانی وەرزشی خێراییەكان, بەڵام بە هۆكاری تەشەنە سەندنەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ڕێگیرییان لێ‌ كراوە و ئاگادار كراونەتەوە كە نەك بە بێ‌ بینەر دەبێت بەڕێوە بچێت بەڵكو وادەكەشی دەبێت دوابخرێت.

ناوبراو ئاشكراشی كرد: (بۆ ئەوەی بتوانین ڕووداوە مێژووییەكە درێژە پێ بدەین كە ئەمساڵ یادی 88 ساڵەی دەست پێ‌ كردنی دەبێت پێشنیارمان بۆ كردن پێشبڕكێكە لە سەر گۆڕەپانە دێرینەكەی لاسارس بەڕێوە بچێت بە بێ‌ ئامادە بوونی هاندەران لە بەرامبەردا دەسەڵاتداران ئاگاداریان كردینەوە كە دەبێت وادەكەشی دوا بخرێت هەر بۆیە خستمانە ڕۆژانی 18 و 19 ی مانگی كانونی یەكەمی داهاتوو).

جێی بیرهێناوەوەی خوێنەرانە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆڤید 19 تەواوی چالاكییە وەرزشییەكان لە جیهاندا وەستێنران كە ئەمەش زیانێكی زۆری بە وەرزش گەیاند بە هەموو سێكتەرەكانییەو نەك تەنها لە ئەوروپا بەڵكو لە تەواوی جیهاندا.

جیهانی خێراییەكان/ دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک