پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ نیازێکی بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک نییە.
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕاگەیاند، ” ئێران پشتیوانە بۆ وڵاتانی دراوسێی و دژی نییە”. جەختی لەوەش کردەوە ئێران هەوڵ بۆ بەهێزکردنی توانا ناوەکی و ئاسمانی و موشەکییەکانی دەدات.
ڕۆحانی ئاماژەی بەوەش کرد، ” هەرگیز هیچ نیازێکی هێرشکردنە سەر وڵاتانمان نییە، بەڵکو سوپای ئێران دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ئاسایشی ناوچەکە و دراوسێکانیشی”.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی، ” ئێمە دەمانەوێ توانا ئاسمانی و ناوەکی و موشەکی و پیشەسازی و تەکنەلۆژیای نوێ گەشەپێبدەین، ئێمە ناکۆکی و ململانێ و جەنگمان ناوێت، بەڵام لە هەمان کاتدا لەبەردەم هێزی دوژمناندا کڕنوش نابەین”.
ڕۆحانی کۆتایی قسەکانی بەوە هێنا، ” ئێمە بۆ بەرگری لە نیشتیمان چەکی کۆکوژمان ناوێت ئەو چەکە بە شەرعی نازانین، ئەوەش فتوای ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیە”.