هەولێرو بەغدا لەڕێككەوتن نزیك بوونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
هەرێم و ناوەند گەشتوونەتە رێككەوتنێكی مەبدەئی و رەنگە لەرۆژانی داهاتوو شاندێكی دیكە لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكات بۆ واژووكردنی رێككەوتنەكە.

چەند رۆژێكە شاندێكی هەرێمی كوردستان لەشاری بەغداو چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كردووە، ئەوەش بە مەبەستی گەیشتنە رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت‌و بودجەی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆی شاندەكە، سەلیم شوشكەیی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پەیوەست بە كێشەكانی هەرێم و ناوەند لایەنە شیعییەكان بوون بەدووبەرەوە زۆربەیان لەگەڵ ئەوەن بابەتی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێم تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێت و بودجە بنێردرێت وەك خۆی، سوونەكانیش بەشی زۆریان كێشەیان نییە لەگەڵ ناردنی پارەی هەرێم، بەڵام بەشێك لە سەدرییەكان و بەشێكی دیكە لە سوننەكان راستەوخۆو نا راستەوخۆ دژی ناردنی ئەو بودجەیەن بەبێ رێككەوتنێكی كۆنكرێتی.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: لە ئێستادا پێشنیارێك گەڵاڵە كراوە لە نێوان سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و لەگەڵ لیژنەی دارایی تاوتوێكراوە گەشتوونەتە رێككەوتنێكی مەبدەئی، بەڵام ئەو رێككەوتنەش پێویستی بە راوبۆچوونی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمە، ئەوانیش رای خۆیان لەبارەوە داوە، لەوانەیە لەرۆژانی داهاتوو شاندێكی دیكە لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكات بۆئەوەی ئەو لێكتێگەشتنە یان واژۆ بكات یان رای بگەیەنێت كە پێی رازی نیە.

چەند ساڵێكە كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق هەیەو بەم دوایانەش هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە، بەتایبەتی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا