پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقمایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەردانی هەر شوێنێک بکەین تانکیەکەی خاوێن نەکردبێتەوە دەستبەجێ دادەخرێت.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەمەبەستی پاککردنەوەی تانکی سەربانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەمو ئەوشوێنانە خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی گەورە کردوە و سەردانی هەموشوێنەکان دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، تانکی سەربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردوە بۆیە پێویستی بەگۆڕین هەیە، چونکە بهپێی رێنماییه تهندروستییهكان، ژهنگ یهكێكه لهو مادانهی كه لەش توانای شیكردنهوهی نییه، بۆیه لهناوگهده و لهشدا دهنیشێت و مرۆڤ توشی نهخۆشییه مهترسیدارهكان و شێرپهنجه دهكات.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان سەرجەم خاوەن خواردن و خواردنەوەکان ئاگاداردەکاتەوە لە ماوەی یەک هەفتەدا تانکییەکانیان خاوێن بکەنەوە، لەدوای هەفتەیەک و لەکاتی سەردانی لیژنەکان هەرشوێنێک پابەند نەبوبێت دەستبەجێ دادەخرێت.