نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی ئامارەکانی مانگی ئایار ئەوەیان ئاشکراکرد کە ئاستی هاوردەی چین لەنەوتی خاو لەپاشەکشەدایە، جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 95 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەمانگی ئایاری رابردوودا هاوردەی چین لەنەوتی خاو بەڕێژەی %14.6 پاشەکشەیکردووە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا