نەخۆشیەکی ترسناک بە هۆی شەربەتی نانە قەیسی

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تویتەر، ڕاپۆرتان کردووە لەسەر ئەوەی خواردنەوەی شەربەتی نانەقەیستی مەترسیدارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، هەروەها دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا و جەڵتە.

لە هەمان کاتدا بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمان لە سعودیە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە ڕاست نیە شەربەتی نانە قەیسی ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەو، بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بەڕێوبەرایەتی خۆراکی سعودیە ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کە تا ئێستا نەسەلمێندراوە شەربەتی نانە قەیستی کاریگەری لەسەر شەکری خوێن هەبێت، بەڵام ئامۆژگاری خەلک دەکەن بۆ کەم کردنەوەی خواردنەوەی بە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، بەڵام دەتوانرێت لە ماڵەوە بە قەیسی تازە ئامادە بکرێت و ڕێژەیەکی کەم شەکری تێ بکرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا