ئەو خواردنانەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنن

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی پسپۆڕ لە بواری خۆراک ئاشکرای دەژات، زەنجەبیل کاریگەریەکی خێرای هەیە لە دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا لەگەڵ گەڵای غار بە سودن بۆ ڕیخۆڵە،

زەنجەبیل یەکێکە لەو خواردنانەی رێژەیەکی زۆر پرۆتین و ڕیشآڵی تێدایە، کاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشیە ساردەکان، یارمەتی حاڵەتی کردنەوەی سک دەدات هەروەها ڕشانەوە کەم دەکاتەوە لە ماوەی دوو گیانیدا.

١٠٠گرام زەنجەبیل ٨٠ کیلۆ کالۆری تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی مس کە ڕۆژانە لە ٪٢٢ پێویستە بۆ لەش، هەروەها بۆتاسیۆم کە ڕۆژانە لە ٪١٦ پێویستە بۆ لەش

کەمی بۆتاسیۆم لە لەشدا، دەبێتە هۆی تێک چوونی لێدانەکانی دڵ و لاواز بوونی، هەروەها ڕشانەوەی زۆر، هەروەها مس و ئاسن یەکێکن لەو ماددانەی خوێن دروست دەکەن، کەمیان دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی چونکە کاریگەرییەکی باشیان لەسەر قژ و پێست هەیە.

هەروەها بەکارهێنانی گەڵای غار یارمەتیدەرێکی باشە،  بۆ ئەو کەسانەی کێشەی ڕیخۆڵەیان هەیە، لەبەر ئەوەی پێکهاتەی کانزایی گرنگی تێدایە، وەک مەگنسیۆم سیلینیۆم، هەروەها دەڵەمەندە بە ڤایتامینەکانی کۆمەڵەی بی، کاریگەری لەسەر فشاری خوێن هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا