سوودەکانی خواردنی پڕتەقاڵ لەمانگی ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

پڕتەقاڵ بەیەکێک لە میوە سوودبەخش و تەندروستەکان دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامی سی، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان، خواردنی لەمانگی ڕەمەزاندا سوودێکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و ئەگەری توشبوون بە کێشە تەندروستیەکان کەمدەکاتەوە.

9 دلیل برای نوشیدن آب پرتقال | پایگاه خبری تحلیلی فرتاک نیوز

سوودەکانی خواردنی پڕتەقاڵ لەمانگی ڕەمەزاندا:

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و بێتاکارۆتینەکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێزدەکات و پارێزگاری لە تەندروستی جەستە دەکات.

-ماددەی ڤلافۆنۆید، هیسبیریدین و نارنجینیی تێدایە کە بەرپرسن لە ڕێکخستنی پەستانی خوێن، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەمی مێشک کەمدەکاتەوە.

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامی سی تێدایە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات، ئەمەش یارمەتی تەندروستی و شێدارکردنەوەی پێست دەدات.

-یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا