پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا لە پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا بكرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانیش رایگەیاندووە پرۆسەی دابەشكردنەكە لە مەڵبەندی پێنج دەست پێدەكات.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی پشوەكانی نەورۆزەوە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی راگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 10ی نیسان لەسنوری مەڵبەندی پێنج لەشاری سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات و بۆهەر بەرمیلێک نەوتیش بڕی 44 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگرێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێدانی نەوتەكە لەرێگای كارتی زیرەكەوە دەبێت و پێویستە هاووڵاتیان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە (کۆپی و رەسن)ـیانپێبێت، بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت.