ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بودجەی گشتی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس
وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، لەكۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی هەرێم دەكەن.

دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، لەدیوانی وەزارەتی پلاندانان كۆبونەوەی باڵای وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو تێیدا دواین ئامادەكارییەكانی پرۆژە یاسای بودجە تاوتوێكرا بەتایبەت پاش پەسندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو هەوڵێكی حكومەت بۆ دابینكردنی موچەو باشكردنی بارو ژیانی هاوڵاتیانە و لەژێر ئەو رۆشنایە ئامادەكاریەكانی بودجەی هەرێم كاری لەسەركراوە.

ئەوەش هاتووە، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری پلاندانان داوایكردووە پەلە بكرێت لەخستنەڕووی پێشنیار و تێبینیەكان بۆئەوەی لەكۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی حەوت ساڵە هەرێمی كوردستان بودجەی نییە، بەشێك لە هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی باس لەوەدەكەن بەهۆی نەبوونی بودجەوە ناشەفافییەت لە خەرجكردنی داهاتی گشتیدا بەدی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا