ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبەرایەتییەك بۆ وەزارتی دارایی زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا رەشنوسی هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی پەسەند کراو بڕیار درا رەوانەی پەرلەمانی كوردستان بکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، رەشنووسی پرۆژە یاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  پەسەند کردووەو بڕیاردراوە رەوانەی پەرلەمان بکریت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەموارە نوێکەی ئەو یاسایە، بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی بۆ پەیکەری وەزارەتەکە زیاد دەکات ئەویش بەڕێوەبەرایەتی ‘دڵنیایی’یە.

ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان لەبارەی ڕەشنووسی نوێی هەمواری  یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ‘دڵنیایی’ لە ناو وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ‘دڵنیایی’ کاردەکات لە پێناوی چاودێریی و بەدواداچوونی چالاکیی کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا