پۆڵه‌تیك پرێس:
رەمزی شەعبان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد.
رەمزی شەعبان لە قەزای ئامێدی لەدایکبووە و خوێندنی لە ئەڵمانیا تەواوکردووە و باوکی لە شۆڕشی ئەیلوودا پێشمەرگە بووە، لە سەرەتا هەشتاکاندا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و پەیوەندیی دەکات بە بەرەی کوردستانییەوە،
رەمزی شەعبان له‌كاتی په‌یوه‌ندیكردنی به به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه بووه‌ته به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا رەمزی شەعبان سه‌ردانی توركیای كرد و له‌وێ تووشی کۆرۆنا بوو، دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.